بەهۆی فشارەکانی هاوسەری نەتانیاهوو گوتەبێژێک دەستی لەکارکێشایەوە
کەناڵ8 05/07/2025

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، عومەر دۆستری گوتەبێژی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی فشار و خراپیی پەیوەندی لەگەڵ سارا نەتانیاهوو هاوسەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەستی لە کارکێشایەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی کەناڵ 13ـی ئیسرائیل، عومەر دۆستری کە لە مانگی ئابی رابردووەوە وەک گوتەبێژی نەتانیاهوو کاردەکات، پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ سارا نەتانیاهوو هاوسەری بنیامین نەتانیاهوو هەبووە و دەستوەردانی لە دەستنیشانکردنی ریزبەندیی چاوپێکەوتنەکانی هاوسەرەکەشیدا کردووە، بەوهۆیەوە داوای بەجێهێشتنی ئەرکەکەی کردووە.
پێشتریش لەساڵی 2023 بەهۆی دەستوەردانەکانی سارا نەتانیاهوو لە چاوپێکەوتنە سیاسی و تەنانەت پیشەییەکانی مێردەکەیدا، هەریەک لە وەزیرانی پێشووی دارایی و بەرگریی ئیسرائیل لەلایەن دادگاوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
کەناڵ8
05/07/2025