نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى بۆ یادى عاشورا بڵاوکردەوە
ئارا ئیبراهیم 05/07/2025

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پەیامێکى بەبۆنەى یادى عاشورا بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا جەختی لە گیانى پێکەوەیی عێراقییەکان کردەوە.
نێچیرڤان بارزانى، راشیگەیاندووە، "لە یادى عاشورادا بەهاکانى راستی و ئارامى و قوربانیدان کە ئیمام حوسەین سەلامى خواى لەسەر بێت بەرجەستەى کرد، ئەم بۆنەیەش کە هەڵگرى واتاى شکۆداریى مرۆیی و وانە و پەندى نەمرن، داواى دادپەروەرى و لێبوردەیی و ئاشتى دەکەن وەبیریدێننەوە".
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، دەشڵێت، "جەخت لەسەر گیانى پێکەوەیی و برایەتیی نێوان عێراقییەکان و پێویستیی چارەسەرکردنى کێشەکان لەپێناو بەرژەوەندیی باڵاى وڵات و پتەوکردنى سەقامگیرى دەکەینەوە".
ئارا ئیبراهیم
05/07/2025