یەکەم دەرکەوتنی خامنەیی پاش جەنگی ئێران و ئیسرائیل

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران پاش 12 رۆژ لە ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ، لە رێوڕەسمى یادکردنەوەی عاشوردا دەرکەوت.

بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، عەلی خامنەیی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی عاشورا، لە هۆڵێکدا لەگەڵ جەماوەرێکی زۆردا بەشداریی رێوڕەسمى عاشور دەکات.

ئەم دەرکەوتنەی خامنەیی بەیەکەم دەرکەوتنی دادەنرێت باش راگەیاندنی ئاگربەستی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل رۆژی 24ـی حوزەیرانى رابردوو.

دوایین دەرکەوتنی عەلی خامنەیی بۆ 18ـی حوزەیرانی رابردوو دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی لەو رۆژەدا تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.