ئیلۆن مەسک پارتی ئەمریکای دامەزراند

ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و هاوپەیمانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ
ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و هاوپەیمانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ

ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و هاوپەیمانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دامەزراندنی پارتێکی نوێی راگەیاند.

پارتەکەی مەسک ناوی "پارتی ئەمریکا"یە، کە پاش ناکۆکییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر یاسای بودجەی ئەمریکا تێپەڕێندرێت ئەوا پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت.

مەسک لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، کاتێک کارەکە پەیوەندیی بە مایەپووچبوون و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و گەندەڵیەوەیە، ئەوکات لە سیستمێکی یەک حیزبیدا دەژین نەوەک دیموکراسی.

مەسک ئەوەشی نووسیوە، ئەمڕۆ پارتی ئەمریکا دامەزرێندرا، کە ئازادییەکانتان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

مەسک لە حکومەتەکەى دۆناڵد ترەمپ پۆستى وەزیرى کارامەیی پێدرا، بەڵام نیگەرانییەکانى مەسک لەسەر پرۆژەیاساى بودجە بووەهۆى تێکچوونى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ترەمپ و قسەى توندیان بە یەکدى گوت، لەکاتێکدا لە هەڵمەتى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی ئەمریکادا 300 ملیۆن دۆلارى بۆ ترەمپ خەرجکرد.