بەریتانیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاسایی دەکاتەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا، لە دیمەشق لەگەڵ دیڤید لامی، وەزیرى دەرەوەی بەریتانیادا کۆبووەوە
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا، لە دیمەشق لەگەڵ دیڤید لامی، وەزیرى دەرەوەی بەریتانیادا کۆبووەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا، لە دیمەشق لەگەڵ دیڤید لامی، وەزیرى دەرەوەی بەریتانیادا کۆبووەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی سووریا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی هەرێمایەتیی ناوچەکە کراوە.

هاوکات دیڤید لامی، وەزیرى دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "وەک هیوایەکی نویبووەوە بۆ گەلی سووریا، بەریتانیا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سووریادا دەکاتەوە، چونکە پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێ لە بەرژوەندیماندایە تاوەکو پابەندییەکانی خۆی بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیری و زیاتر گەشەسەندوو فەراهەم بکات".

هەروەها لەندەن رایگەیاند، پاکێچێکی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بە بەهای 94.5 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە گەلی سووریا دەکەن.

ئەم سەردانەی وەزیرى دەرەوەی بەریتانیا بۆ سووریا، پاش 14 ساڵ لە دابڕانی پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و دیمەشق دێت.