سەرۆکی بەڕازیل: پێویستە سیستمی بازرگانیی فرەلایەن بەهێزبکرێت

لە لووتکەی بازرگانیی بریکس لە ریۆ دی جانیرۆ، لویز ئیناسیۆ لولا داسیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل داوایکرد چاکسازیی لە دارایی نێودەوڵەتیدا ئەنجامبدرێت و سیستمی بازرگانیی فرەلایەن بەهێزبکرێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەوەی ئەو بە "سەرهەڵدانەوەی پاوەنخوازی" ناویدەبات.
لولا داسیلڤا باسى هەوڵەکانی بریکس لە ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان، لەڕێگەی بەکارهێنانی زیاتری دراوە ناوخۆییەکان و پەرەپێدانی سیستمی نوێی پارەدانی جیهانی کرد.
لویز ئیناسیۆ لولا داسیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل گوتیشی، "لە بەرامبەر سەرهەڵدانەوەی پاوەنخوازیدا، بەهێزکردنی سیستمی بازرگانیی فرەلایەن و چاکسازیکردن لە دارایی نێودەوڵەتیدا پەیوەستە بە وڵاتانى تازەپێگەیشتوەوە، بە ئامانجی ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان، بانکە ناوەندییەکانی بریکس کاردەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی پارەدانی خێرا و پارێزراوی جیهانی".
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی تەمموز، 17یەمین لوتکەی بریکس لە شاری ریۆ دی جانیرۆی بەڕازیل بە بەشداریی زیاتر لە 20 سەرکردەی وڵاتان بەڕێوەدەچێت.
06/07/2025