پێویستە خانمانی دووگیان لەم خواردنانە بەدوور بن

گران جاف 07/07/2025
د. کەژان کاوە تەها، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون. فۆتۆ: دانا عەبدولکەریم
د. کەژان کاوە تەها، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون. فۆتۆ: دانا عەبدولکەریم

لە ماوەی دووگیانیدا خانمان پرسیاری زۆریان بۆ دروستدەبێت سەبارەت بەو خۆراکانەی کە پێویستە زیاتر بیانخۆن و ئەوانەشی کە پێویستە لێیان بە دوور بن، لە بڵاوکراوەیەکدا، د. کەژان کاوە تەها، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی، چەند خۆراکێکی خستووەتەڕوو کە پێویستە خانمانی دووگیان لێیان بەدووربن.

ئەو خۆراکانەش بریتینلە:

  • خواردنە دەریاییەکان: سەرەڕای ئەوەی خواردنە دەریاییەکان دەوڵەمەندن بە پڕۆتین، بەڵام هەندێک جۆری ماسی بە شێوازێکی مەترسیدار جیوەیان تێدایە، ئەم جیوە زۆرەش زیان بە سیستمی دەماریی گەشەسەندووی منداڵ دەگەیەنێت
  • ڤیتامین ئەی: ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین Aـیان تێدایە وەکو جگەر، دەبنەهۆی کەموکوڕیی لەدایکبوون، هەربۆیە پێویستە خانمانی دووگیان خۆیان لەم خۆراکانە بەدوور بگرن
  • خۆراکی کەم کوڵاو: بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان، گرنگە ئەم خانمانە دووربن لە خۆراکی خاو و کەمکوڵاو
  • سەوزەی نەشۆراو: دوورکەوتنەوە لە سەوزە و میوەی نەشۆراو، لەپێناو نەهێشتنی بەکتریا زیانبەخشەکان. گرنگە سەوزە و میوەکان بە باشی بشۆررێنەوە
  • کافاین: کاریگەرییەکانی کافاین لەسەر کۆرپەلە روون نین، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی کۆرپەلە، لەوانەیە پزیشکان پێشنیازی ئەوە بکەن کە لە ماوەی دووگیانیدا خانمان خۆیان لە خواردنەوەی کافاین بەدوور بگرن
گران جاف

07/07/2025