ماوەی دوورکەوتنەوەی جەمال موسیالا ئاشکراکرا

جەمال موسیالای ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن تووشی پێکانێکی مەترسیدارو سەخت بوو.
دوێنی شەوی شەممە 5ـی 7ـی 2025، لە یاریی نێوان پاریس ساجێرمان و بایرن میونشن کە کاتژمێر 19:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان بەڕێوەچوو، گێمی یەکەمی یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
گێمی یەکەم رووداوێکی نەخوازراو بەسەر جەمال موسیالا هات، کاتێک لە خولەکەکانی کۆتایی گێمی یەکەم جیانلویجی دۆناروما، کە گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمانە بەتووندی و خێرایی خۆی کێشا بەقاچی جەمال موسیالا، تووشی پێکانێکی سەختی کرد، کە دواتر گۆڵپارێزەکە بە چاوی گریانەوە داوای لێبوردنی لە موسیالا کرد و ئەو رووداوەش بە ئەنقەست نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی دەڵێت، موسیالا زەبرێکی گەورە بەر جومگەی قولە پێی کەوتووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یارییکردن دادەبڕێت، هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵد، موسیالا لە قولەپێی چەپیدا تووشی شکاووی هاتووە، جگە لەوەش چەند بەسەتەرەیەکی دیکەش لە قاچیدا هەڵسوراوە.
رۆژنامەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی موسیالای ئاشکراکردووە و دەڵێت کە بۆ ماوەی4 بۆ 5 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ئەمە دووەم جارە موسیالا تووشی پێکانی سەخت دەبێت، جارێکی دیکە لە ساڵی 2024 بوو، کە ماوەیەکی زۆر دابڕا و دوای هەوڵدانێکی زۆر و راهێنان و ئاگاداربوون لە تەندروستی گەڕایەوە، بەڵام دیسانەوە پێکان بەرۆکی گرتەوە.

06/07/2025