تورکیا قەدەغەی سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە
کیژان مەحمود 06/07/2025

تورکیا بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا، بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردەوە.
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە کەناڵ8ـی گوت؛ فڕۆکەخانەکە بە ئیمەیڵ ئاگادارکراوەتەوە لە بەردەوامبوونی راگرتنی گەشتەکان تاوەکو شەشی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
لەبارەی هەوڵەکانەوە ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی جێگری سەرۆکوەزیران لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
رۆژى سێى نیسانى 2023، حکومەتى تورکیا، ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داخستووە و لەو کاتەوە چەند جارێک و بە بەردەوامی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەوێشەوە بۆ وڵاتان بە ئاسمانی تورکیادا درێژکراوەتەوە.
کیژان مەحمود
06/07/2025