بۆچی فیلمە ترسناکەکان براوەی سینەمان بۆ ساڵی 2025؟

چاودێرە سینەماییەکان ئاماژە بەوە دەدەن؛ بەرهەمهێنانی فیلمی ترسناک لەم قۆناغەی فیلمسازییدا روو لە هەڵکشانە، پارەیەکی زۆر بۆ بۆکس ئۆفیسی جیهانیی کۆدەکەنەوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، فیلمە ترسناکەکانی بۆکس ئۆفیس لە %17ـی کۆی داهاتی فیلمەکان پێکدەهێنن، ئەمەش بەڕێژەی %4 بەرزبوونەوەی بەخۆوە دیوە بەراورد بە 10 ساڵی رابردووی داهاتەکان.

چاودێرەکان جەخت لەوە دەکەنەوە؛ یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکان بۆ سەرکەوتنی فیلمی ترسناک، ئەو بودجە کەمەیە کە بۆی تەرخاندەکرێت بەراورد بە فیلمە گەورەکانی دیکە، هاوکات داهاتێکی زۆر کۆدەکاتەوە و بەراورد بە تێچووەکەی، سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنن.

ئاماژە بەوەش دەدەن؛ فیلمی ترسناک هەستەکانی راستەقینەن، بینەر لە ئامادەبوونیاندا بەر هەستەکانی خۆیان دەکەون و سروشتی مانەوە لە ژیان و پارێزگاریی وا دەکەن فیلمە ترسناکەکان دڵخواز و راستەقینە دەربکەون، لە بەرەیەکی دیکەشدا، بینینی فیلمی ترسناک بەشێوەیەکی کۆمەڵ و لە سینەمادا، هەستی ئارامیی دەبەخشێت و ئەوانەی ئامادەی فیلمە ترسناکەکانن ئارەزوو دەکەن لە هۆڵەکاندا و لەگەڵ خەڵک بینەریان بن وەک لەبەردەم تەلەڤیزیۆنی ماڵەوە.