واڵکەر چ مەرجێکی بۆ یانەی بێرنلی داناوە؟

کایڵ واڵکەر، گەوهەرە شینەکەی مانچێستەر سیتی، داهاتووی خۆی یەکلایی کردووە و یانەی بێرنلی بەفەرمی گواستنەوەی کایڵ واڵکەری بەرگریکاری مان سیتی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
گەرچی واڵکەر یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێپ گواردیۆلای راهێنەر لە وەرزەکانی رابردوودا، بەڵام کێشە کەوتە نێوان گواردیۆلا و واڵکەر، بەمەش یاریزانەکە هەرزوو بریاریدا لە سیتی نەمێنێت، بە خواستنیش بۆ وەرزێک پەیوەندی کرد بە ئەی سی میلانەوە و دواتر گەڕایەوە سیتی، دوێنێش یانەی بێرنلی ئینگلیزی گرێبەستی بەرگریکارە 35 ساڵەکەی مانچێستەر سیتی بۆ دوو وەرز راگەیاند.
واڵکەر بە بڕی پێنج ملیۆن پاوەند گرێبەستی واژۆ کردووە، بەڵام مەرجێکی بۆ یانەکە داناوە، دەبێت بە سەرەکی بەشداری بە نزیکەیی لە ٪70ـی یارییەکانی بێرنلی بکات و ئەو یانەیەش لە پرێمەرلیگ دانەبەزێت.
یانەی بێرنلی بە پۆستێکی ڤیدیۆیی پێشوازی لە واڵکەر کرد و یاریزانەکە گووتی:
پاش ئەوەی لەگەڵ سکۆت پارکەر راهێنەری بێرنلی قسەم کرد کرد و ئەویش باسی پڕۆژە و پلانەکانی وەرزی داهاتووی بۆ کردم، بۆیە راستەوخۆ بڕیارمدا پەیوەندی بە بێرنلی بکەم.
کایڵ واڵکەر، یاریزانی نوێی بێرنلی.
کایڵ واڵکەر تەمەنی 35 ساڵە و لەگەڵ مانچێستەر سیتی 319 دەرکەوتنی هەبووە و شەش گۆڵی کردووە، هاوکات بەکۆی گشتی 25 هەزار خولەک یاریی کردووە، هەورەها 17 نازناوی جیاوازی بەدەستهێناوە کە شەش نازناوی پرێمەرلیگ، یەک چامپیۆنزلیگ، یەک جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی ئێف ئەی کەپ ، یەک جامی مۆندیالی یانەکان، چوار جامی کاراباو، دوو قەڵغانی سوپەری ئینگڵتەرای بەدەستهێناوە.

06/07/2025