سێ ئەندامی سوپای پاسداران گیانیان لەدەستدا

سوپای پاسداران. فۆتۆ: AP
سوپای پاسداران. فۆتۆ: AP

لەکاتی هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە رۆژئاوای ئێران گیانیان لەدەستدا.

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو دوو ئەندامەیان لە خوڕەم ئاباد لەکاتی هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنیی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە یەزد بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کە لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا برینداربووە، گیانیلەدەستداوە.

بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکان، 936 کەس بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

پاش 12 رۆژ لە جەنگ، رۆژی 24ـی حوزەیرانی رابردوو، ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیەندرا.