مەحمود مەشهەدانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ  و سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کۆبووەوە.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداد گفتوگۆیان لەسەرکرا و جەخت لە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان کرا و هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى گه‌يشتن به‌رێگه‌چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له‌م قۆناغه‌ هه‌ستياره‌دا.

هەر لە هەولێر مەشهەدانی و شاندی یاوەری، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەرئەوەی نابێت بەهیچ شێوەیەک بابەتی مووچە، تێکەڵ بە هيچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە نابێت بدەن".

هەردوولا جەختیان کردەوە، لەوەى پێویستە لە زووترین کاتدا، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سەڵاحەددین لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش کۆبووەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا.

بارزانی و مەشهەدانی جەختیانکردەوە بە هیچ شێوەیەک قووتی هاونیشتمانییان تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەولێر و بەغداد نەکرێت و بەزووترینکات کێشەی ناردنی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.