تۆمەتبارى کوشتنى هاونیشتمانییەکەى وەرتێ رادەستکرا

ساتی تەقەی سەمەد عومەر کارمەندى هێزە ئەمنییەکانى سۆران و بەرکەوتنی هاونیشتمانی حەسەن رەحمان، لە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ دا
ساتی تەقەی سەمەد عومەر کارمەندى هێزە ئەمنییەکانى سۆران و بەرکەوتنی هاونیشتمانی حەسەن رەحمان، لە خۆپیشاندانەکەی وەرتێ دا

کەسوکارى تۆمەتبار بەکوشتنى هاونیشتمانییەکەى وەرتێ دەڵێن، لەسەر بڕیارى وەزیرى ناوخۆ، تۆمەتبار رادەستى یاسا کراوە و یاسا هەر بڕیارێك بدات پێوەى پابەند دەبن.

حەسەن عومەر، کە براى تۆمەتبارەکەیە، بەناوى بنەماڵەکەیانەوە، لە روونکردنەوەیەکدا گوتى، "ئەم کارەساتە بە ویست و حەزی هیچ لایەکیان نەبووە، بە خزمانی بنەماڵەی حەسەن رەحمان و رایگشتی رادەگەیەنین، لەسەر بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەمەد عومەر "تۆمەتبار" رادەستی یاسا کراوە و یاسا هەر بڕیارێك بدات وەکو بنەماڵە پابەندى دەبن".

هاونیشتمانى حەسەن رەحمان، لە گردبوونەوەیەکى بەشێک لە دانیشتووانى وەرتێ دژى کەمى کارەبا لە شەوی یەكشەممە (13ی تەمموز) لە پردی حافیز بە گولـلە کوژرا، بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆییەکان بکوژەکە دەردەکەوێت، کە سەمەد عومەر کارمەندى هێزە ئەمنییەکانى سۆرانە.