براوەی خەڵاتی ئەدەبی گریفن ئاشکرا کرا
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بە فەرمی، براوەی خەڵاتی ئەدەبی گریفن بۆ باشترین کتێبی شیعری لە تۆرۆنتۆ ئاشکرا کرا و لەلایەن دەستەی داوەرانی خەڵاتەکەوە ستایش کرا.
بەنزیکەی 500 ناویشان کێبڕکێیان بوو
بۆ ساڵی 2026، کێڤن یەنگ، شاعیری گەنجی ئەمریکی، وەکو براوەی خەڵاتی گریفن بۆ باشترین کتێبی شیعری دەستنیشان کرا و کتێبەکە بە ناونیشانی "Night Watch" وەکو باشترین کتێبی شیعری ساڵ کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکرابێتەوە هەڵبژێررا.
ئەمساڵ 461 ناونیشان لە 42 وڵاتی جیاوازی جیهانەوە پێشکەشی خەڵاتەکە کرابوون.

بە یەکێک لە گرنگترین خەڵاتە ئەدەبییەکان دادەنرێت
لە ئاستی جیهانییدا، خەڵاتی ئەدەبی گریفن، بە یەکێک لە گرنگترین خەڵاتە نێودەوڵەتییەکان هەژماردەکرێت، کە ساڵانە پێشکەش دەکرێت بە کتێبێکی شیعری.

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا