کاتەکانی گەڕانەوە بۆ خواردنی ئاسایی دوای نەشتەرگەریی بڕینی گەدە
نەشتەرگەریی گەدە پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و هەستیاری جەستەیە، پێویستە هاونیشتمانییان بە وریاییەوە لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە دەست بکەنەوە بە شێوازی دروستی ژەمە خۆراکییەکان.
گەڕانەوە بۆ سەر خواردنی ئاسایی دوای نەشتەرگەریی بڕینی گەدە
گەڕانەوە بۆ سەر خواردنی ئاسایی دوای نەشتەرگەریی بڕینی گەدە پێویستی بە چوار بۆ پێنج هەفتە (نزیکەی مانگێک بۆ مانگ و نیوێک) هەیە. ئەم پرۆسەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی گەدە نوێیەکەیە بە شێوازی قۆناغ بە قۆناغ:
- هەفتەی یەکەم (ڕۆژی یەک تاوەکو حەوت): تەنیا شلەمەنی تەواو ڕوون و بێ چەوری (وەک ئاو، ئاوی گۆشت یان ئاوی پاڵێوراوی مریشک و چای ڕوونی بێ شەکر)بخورێن
- هەفتەی دووەم (ڕۆژی هەشت تاوەکو 14 ): دەستپێکردنی شلەمەنی خەستتر و سووک (وەک شۆربای نیسک یان سەوزە کە بە تەواوی ڕوونکرابێنەوە، بڕێکی کەمی ماست (ماستی بێچەوری) و شیر بخورێن
- هەفتەی سێیەم و چوارەم (ڕۆژی 15 تاوەکو 28 ): خواردنی تەواو نەرم و خواردنی هاڕاو بخورێن کە پێویستی بە جووین نەبێت (وەک هێلکەی کوڵاو، پەتاتەی شێلراو، ماسی نەرم، پەنیری بێ چەوری کە بەشێوەیەکی تەندروست ئامادە کرابێت
- لە دوای هەفتەی پێنجەمەوە: خواردنی ڕەق و ئاسایی بخورێن، دەستپێکردنی خواردنی ڕەق بە شێوازی زۆر هێواش، بە جۆرێک کە خواردنەکە باش بجورێت و ژەمەکان بچووک بن
ڕێنمایی گرنگ بۆ هاونیشتمانییان
پابەندبوون بە کات و قۆناغەکانی خواردنی دەرمان، مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی گەدە و دروستبوونی ئازار و ڕشانەوە، پەیڕەوکردنی سیستمی گونجاوی خۆراکیی دوای نەشتەرگەری، کلیلی سەرکەوتنی پرۆسەی دابەزاندنی کێشی جەستە و پاراستنی تەندروستییە. هەمیشە پێویستە ڕێنمایییەکانی پزیشکی پسپۆڕ جێبەجێ بکرێن، چونکە بارودۆخیی تەندروستی چارەخوازێک بۆ چارەخوازێکی دیکە جیاوازە.
د.شاخەوان مەحلان
پزیشكی پسپۆڕی وردی نەشتەرگەریی قەڵەوی
4 کاتژمێر پێش ئێستا