لاناز کوردۆ، کچی کوردۆی شاعیر لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا کۆچی دوایی کرد

کەناڵ8 4 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕۆژنامەوان لاناز کوردۆ، کچی کوردی شاعیر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا
ڕۆژنامەوان لاناز کوردۆ، کچی کوردی شاعیر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

ناسنامەی ئەو شۆفێرەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەژێر پردی دەباشان گیانی لەدەست دا ئاشکرا بوو، قوربانییەکە ڕۆژنامەنووس لاناز کوردۆیە.

وردەکاریی ڕووداوەکەی شاڕێی مەلیک مەحمود

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی سەخت و دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لانسەر لە شاڕێی مەلیک مەحمود وەرگەڕا و بە تووندی خۆی بە پایەی بەرزەپردی دەباشاندا کێشا. بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە تەمەنی 22 ساڵ بووە، دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ناسنامەی قوربانییەکە و باکگراوندی خێزانی

دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت قوربانیی ڕووداوەکە، ڕۆژنامەنووس (لاناز کوردۆ)ـیە. لاناز کچی شاعیری کۆچکردوو (کوردۆ عەبدوڵا)ـیە کە بە "کوردۆی شاعیر" ناسراوە. ناوبراو وەکو ڕۆژنامەنووس لە چەندین دەزگای جیاوازی ڕاگەیاندندا کاری میدیایی و ڕۆژنامەوانیی کردووە.

پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە لە لایەن پۆلیسەوە

ئەم ڕووداوە هەمان ئەو ڕووداوەیە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردەوە و تێیدا ئاماژە بە گیانلەدەستدانی شۆفێرێکی مێ درابوو کە ناسنامەکەی نادیار بوو. دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان لە پزیشکی دادوەری، ناسنامەی شۆفێرەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرا و پشتڕاست کرایەوە کە لاناز کوردۆیە.

کەناڵ8

4 کاتژمێر پێش ئێستا