تەنانەت ئاژەڵەکانیش خۆیان بۆ مۆندیال ئامادە دەکەن

مەستان حوسامەدین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاژەڵانی باخچەی ئاژەڵانی بروکفیڵد لە شیکاگۆ، بە ئەنجامدانی یارییەکی تۆپی پێ، خۆیان بۆ مۆندیالی ئەمساڵ ئامادە دەکەن.

باخچە ئاژەڵانەکە دەستی کردووە بە ئەنجامدانی چالاکییەکی چێژبەخشی تۆپی پێ بۆ کۆمەڵێک لە ئاژەڵەکانی، لە بەرازە سوورەکانەوە تاوەکو دەگاتە گا ئەمریکییەکان لە چالاکییەکەدا بەشدارییان کرد.

بەگوتەی بەرپرسانی باخچەکە، ئەم چالاکییە، ئاژەڵەکان هاندەدات لە ڕێگەی جووڵەی جەستەیی، وروژاندنی دەروونی، بگەڕێنەوە بۆ سەر سرووشتی خۆیان، ناویشیان ناوە مۆندیالی ئاژەڵان.

بەرپرسانی باخچەکە گوتیشیان، لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی مۆندیال، هاندەران دەتوانن لە ساتەکانی گەڕانیان بێن و چێژ لە دیمەنی ئەم ئاژەڵانە ببینن.

مۆندیالی 2026، کە پاڵەوانێتییەکەی گەورەی تۆپی پێیە، 48 تیم و 104 یاری لەخۆدەگرێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لە 16 شاری ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا دەست پێدەکات.

https://www.newsweek.com/videos/brookfield-zoo-animals-show-off-soccer-skills-ahead-of-world-cup

مەستان حوسامەدین

3 کاتژمێر پێش ئێستا