نیشانەکانی بوونی گرفت لە دڵی منداڵاندا

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی منداڵ
وێنەی منداڵ

نەخۆشییەکانی دڵ لە منداڵاندا، بەپێی تەمەن و جۆری نەخۆشییەکە و توندییەکەی، نیشانەی جیاوازیان هەیە، گرفتەکانی تەندروستیی دڵ لە هەندێک منداڵاندا هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆی نییە و زۆرجار دایک و باوک ئاگاداری کێشەکانی دڵی منداڵەکەیان نین .

نیشانەکانی بوونی گرفت لە دڵی منداڵاندا چین؟

هەندێکجار نیشانەکانی بوونی گرفت لە دڵی منداڵاندا لە چەند هەفتەی سەرەتای لەدایکبوونی منداڵدا دەردەکەون و بەهۆی کەمیی ئۆکسجین لە جەستەی منداڵەکەدا دروست دەبن، نیشانە باوەکانی بوونی گرفت لە دڵی منداڵاندا بریتین لە:

  1. ماندوێتی و بێهێزی
  2. ڕەنگی لێو و پێستی منداڵەکە شین دەبێت
  3. ئاوسانی قاچ، سک، یان ناوچەکانی دەوروبەری چاو
  4. هەناسەتووندی
  5. کەمیی گەشەی منداڵەکە
  6. زەردبوونی پێست

بە گشتی نیشانەکانی بوونی نەخۆشیی دڵ لە منداڵانی گەورەتر و هەرزەکاراندا بریتین لە:

  1. کەمیی جوڵە و کەمیی توانا بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی دیکە
  2. هەناسەتووندیی
  3. ئارەقکردنەوە
  4. شینبوونی چواردەوری پووک، زمان و پێست
  5. ئازاری سنگ لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیدا
  6. لەهۆشخۆچوون
  7. ناڕێکیی لێدانی دڵ
  8. سەرگێژخواردن لە کاتی وەرزشکردندا

د.بیلال عەبدوڵڵا

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا