حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکرا
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی کەرکووک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، دووەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە تۆمارکراوە. تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 35 ساڵە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە. ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووان لە سەرانسەری وڵاتدا دەکات و تەنیا لە هەفتەیەکدا 40 حاڵەتی نوێ تۆمارکراون.
بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووان لە کەرکووک
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی کەرکووک بە کەناڵ8 ڕاگەیاند، حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکراوە و بەمەش ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان بە تای خوێنبەربوون لە کەرکووک گەیشتووەتە 2 حاڵەت.
وردەکاریی کاتی تۆمارکردنی حاڵەتەکە
کەناڵ8 زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووکەوە دەستکەوتووە، ئەمڕۆ 9ـی حوزەیران، حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە تۆمارکراوە.
زانیاری لەبارەی ناسنامە و تەندروستیی تووشبووەکە
تووشبووەکە لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی 35 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی عرووبەی کەرکووکە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چاودێری دەکرێت، تاوەکو ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
پشکنین بۆ کەسوکاری نەخۆشەکە
هەروەها کەسوکاری ئەو پیاوە 35 ساڵەش پشکنینیان بۆ کراوە بۆ دڵنیابوونەوەیان لە تووشنەبوون بەو تای خوێنبەربوونە.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون لە پارێزگاکە
ئەمەش دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە لە کەرکووک تۆماربکرێت، پێشتر لە 7ـی ئایاردا، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکرا، کە تووشبووەکە ژنێکی 43 ساڵ بووە و لەپاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە نەخۆشییەکە چاکبووەوە و قۆناغی مەترسیی پەڕاند.
ئامارە نوێیەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق
ڕۆژی 8ـی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا لە یەک هەفتەدا 40 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمارکراوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا