ویڵتۆن سامپایۆ وەک ناوبژیوانی یەکەم یاریی مۆندیال دەستنیشانکرا

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، بە فەرمی ویڵتۆن سامپایۆی ناوبژیوانی بەڕازیلی بۆ بەڕێوەبردنی یەکەم یاریی مۆندیال دەستنیشان کرد، کە بڕیارە شەوی پێنجشەممە کاتژمێر 22:00 لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و ئەفریقای باشوور بەڕێوە بچێت.

ویڵتۆن پێرێیرا سامپایۆ، ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتیی تۆپی پێیە و خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕازیلییە. ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1981ە و لە ساڵی2013وە وەک ناوبژیوانی فەرمیی نێودەوڵەتی لە لیستی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهاندا ناوی تۆمار کراوە.

سامپایۆ بە یەکێک لە ناوبژیوانە سەرەکی و بەئەزموونەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور (کۆنیمبۆڵ) دادەنرێت و پێشتر لە چەندین پاڵەوانێتیی گەورەی جیهانیدا، وەک مۆندیالی2022ی قەتەر و یارییەکانی جامی لیبەرتادۆریس، بەڕێوەبردنی یارییە گرنگەکانی پێسپێردراوە.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا