نزیکەى 70هەزار فەرمانبەر و مامۆستاى گرێبەست تاوەکو ئێستا مووچەیان پێنەدراوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلى ڕەئوف، یەکێک لە نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست
عەلى ڕەئوف، یەکێک لە نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست

یەکێک لە نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 12 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار تێپەڕدەبێت، بەڵام مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست تاوەکو ئێستا مووچەیان پێنەدراوە، کە پێدانى موچەکانیان لە ئەستۆى حکومەتى هەرێمى کوردستانە.

هەڕەشەی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە

عەلى ڕەئوف، یەکێک لە نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو 15ـى ئەم مانگە مووچەى مانگى ئایار وەرنەگرن، مامۆستایانى گرێبەست بایکۆتى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە دەکەن.

ژمارەی ئەو کەسانەی مووچەیان وەرنەگرتووە

نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لەبارەى ژمارەى ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەى مووچەیان پێنەدراوە دەڵێت، 38 هەزار مامۆستاى گرێبەست لە وەزارەتى پەروەردە، چوار هەزار و 100 مامۆستاى گرێبەست لە وەزارەتى خوێندنى باڵا، 25 هەزار فەرمانبەرى شارەوانى و کارمەندى تەندروستى مووچەیان پێنەدراوە، پێشتر بەبڕیارى حکومەت پێویستبوو لەگەڵ مووچەى مووچەخۆرانى هەمیشەیی، مووچەى مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست دابەش بکرێت.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا