پێنج کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دیوانییە گیانیان لەدەستدا

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە  سووتاوە
لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە

فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی خێرای دیوانییە – ئالبدێر وەرگەڕاوە و سووتاوە، بەهۆیەوە پێنج کەش گیانیان لەدەستداوە.

دوای وەرگەڕانی گڕی گرتووە

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکە شەش کەسی تیادابووە، بەهۆی خێرایی زۆرەوە لەسەر ڕێگەی سەرەکی دیوانییە – ئالبدێر وەرگەڕاوە و گڕی گرتووە.

یەک ژن لە ڕووداوەکەدا ڕزگاری بووە

هاوکات عامر کینانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی دیوانییە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، تەنیا یەک ژن ڕزگاری بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.

سیان لە قوربانییەکان منداڵن

ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە شەش کەسی تیادابووە، بریتی بوون لە سێ منداڵ و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و ژنێک.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا