مەسعود بارزانى لەگەڵ کونسوڵى گشتى فەڕەنسا کۆبووەوە

دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبونەوەی مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەگەڵ یان برێم، کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەرێمى کوردستان
کۆبونەوەی مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەگەڵ یان برێم، کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەرێمى کوردستان

مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕایگەیاند، فەڕەنسا ڕۆڵى بەرچاوى لە مێژووى بزافى ڕزگاریخوازى میللەتى کوردا هەبووە.

تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـى حوزەیرانى 2026، مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەگەڵ یان برێم، کونسوڵى گشتى فەڕەنسا لە هەرێمى کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخى سیاسیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە گشتى و پڕۆسەى سیاسیی لە عێراق و ناوخۆى هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

جەختکردنەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان

هاوکات لە دیدارەکەدا، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، جەختى لە بەردەوامى ئەو پەیوەندییە گرنگ و مێژووییە کردەوە کە لەنێوان هەرێمى کوردستان و فەڕەنسا هەیە، هاوکات ئاماژەى بەوەکرد، فەڕەنسا ڕۆڵى بەرچاوى هەبووە لە مێژووى بزافى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستاندا و ڕۆڵى فەڕەنسا لە گشت قۆناغە مێژووییەکانى گەلى کوردستان بە گرنگ وەسفکرد.

دانیار فاروق

3 کاتژمێر پێش ئێستا