ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق چەند بڕیارێکى دەرکرد

دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی کارکردن بە دانانی ئەو داهاتانەی لە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە بەدەستدێن لەناو هەژماری کراوەی وەزارەتی دارایی کە بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکراوە.

پەسەندکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان عێراق و ئیسپانیا

لە کۆبوونەوەى ئاسایى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا ژمارەیەک بڕیارى دیکە دراون، لەوانە پەسەندکردنى پڕۆژەیاسای ڕێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتیی نێوان عێراق و ئیسپانیا بۆ هاوکاری لە بواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تاوان.

پەسەندکردنی هەمواری یاسای کێبڕکێ و ڕێگری لە قۆرخکاری

لە بڕگەیەکى دیکەدا ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای کێبڕکێ و ڕێگری لە قۆرخکاری پەسەند کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردووە.

دانیار فاروق

3 کاتژمێر پێش ئێستا