هەفتەى داهاتوو شاندى هەرێمى کوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەى سیستمى ئەسیکۆدا دەچێتە بەغداد

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەسیکۆدا و حکومەتی عێراق
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەسیکۆدا و حکومەتی عێراق

هەفتەى داهاتوو شاندێکى هەرێمى کوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەى سیستمى ئەسیکۆدا دەچێتە بەغداد، شاندەکە لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابوورى کۆدەبێتەوە.

بڕیار بووە ئەم هەفتەیە شاندەکە بچێت بەڵام دواخراوە بۆ هەفتەی داهاتوو

سامى جەلال، سەرۆکى شاندى هەرێمى کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا لە هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، بڕیاربوو شاندەکە ئەم هەفتەیە سەردانى بەغدد بکات بەڵام ئاگادارکرداونەتەوە وادەى کۆبوونەوەکان دواخراوە بۆ هەفتەى داهاتوو.

بۆ باسکردنی چۆنێتی جێبەجێکردنی سسیتمی ئەسیکۆدا

گوتیشى، لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابوورى و دەستەى گشتیی گوومرگى عێراق کۆدەبینەوە لەکۆبوونەوەکە باس لە چۆنییەتى جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا لەهەرێمى کوردستان کراوە و شاندەکەیان داوادەکەن یاساکانى هەرێمى کوردستان پەیوەست بە ڕەسمى گومرگى لەبەرچاو بگیرێت.

لە عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێکراوە

لەسەرەتاى ئەمساڵەوە لەعێراق سیستمى ئەسیکۆدا خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە بەهۆى بەرزبوونەوەى بەهاى گومرگى لەسیستمە نوێیەکە نرخى سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکان لەعێراق بەرزبووەتەوە.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا