توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا زیانی 38 ترلیۆن دۆلار بە جیهان دەگەیەنێت

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، گۆڕانی کەشوهەوا لە داهاتوودا بە بەهای 38 ترلیۆن دۆلار زیان بەر کۆی داهاتی جیهان دەگەیەنێت.
توێژینەوەکە لە لایەن گۆڤاری " نەیچەر"ـەوە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، سەرباری ئەو توانا و هەوڵانەی بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەکان بۆ بەرگەهەوای زەوی دەدرێت، بەڵام لە ساڵی 2050 کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی داهاتی جیهان بەڕێژەی 20%، کە دەگاتە نزیکەی 38 ترلیۆن دۆلار.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەگەر بتوانرێت دیاردەی گەرمبوونی زەوی لە دوو پلەی سەدی بهێڵدرێتەوە، ئەوا دەکرێت رێژەی زیانە ئابوورییەکان لە جیهاندا بە رێژەی 20% کەمبکاتەوە، لە کاتێکدا ئەگەر لەو دوو پلەیە تێپەڕ بکات، زیانەکان زیاتر دەبێت بۆ رێژەی 60%ی داهاتی هەرێمایەتی لە جیهاندا.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، بەهۆی مەترسییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەواوە، تاوەکو ساڵی 2050، داهاتی دەوڵەتی فەڕەنسا بە رێژەی 13% کەمدەکات.
هەریەکە لە ئەڵمانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، داهاتیان بە رێژەی لە 11% کەمدەکات.
بەهۆی چالاکییە ئابوورییەکان و دەردانی گازە زیانبەخشەکان، پلەی گەرمی زەوی دوو پلەی سیلیزی زیاتر بەرزبووەتەوە، ئەگەر بەراورد بکرێت بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا.
18/04/2024