وەزارەتى کشتوکاڵ: بەغداد ئامادەیە زۆرینەى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستان بکڕێتەوە

کارکردن لە یەکێک لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.
کارکردن لە یەکێک لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەغداد ئامادەیە زۆرینەى گەنمى جووتیاران بکڕێتەوە.

هیوا عەلى، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە سەردانەکەی وەزیرى کشتوکاڵ و وەزیرى بازرگانى بۆ بەغداد، دڵنیایى دەدەنە جووتیاران حکومەتى عێراق ئامادەیى دەربڕیوە هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق، گەنم لە جوتیارانى هەرێمى کوردستان بکڕێتەوە.

راشیگەیاند، وەزیرى بازرگانیى عێراق بە هەردوو وەزیرى بازرگانى و کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى راگەیاندووە، ئەمساڵ شەش ملیۆن تۆن گەنم وەردەگرن، هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى عێراق زۆرینەى بەرهەمى گەنم لە هەرێمى کوردستان دەکڕنەوە کە بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینارە.