كفرى و زانكۆى جیهان پاڵه‌وانى خولى پله دووه‌كان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
هەرێز جەمال 13/05/2024

سبه‌ینێ سێشه‌ممه له یاریگه‌ى فره‌نسۆ هه‌ریرى شارى هه‌ولێر یاریی كۆتایی خولى پله دووه‌كانى كوردستان له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى زانكۆى جیهان و كفرى به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
خولى پله دووى كوردستان یه‌كێكه له چالاكییه‌كانى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان، له قۆناغى یه‌كه‌م یارییه‌كان به شێوه‌یی پاڵاوتن به‌رێوه‌چوون، دواتر له قۆناغى یه‌كه‌مه‌وه یارییه‌كان به قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان به‌رێوه‌چوون .
له قۆناغى كۆتاییش ، یارییه‌كان بوون به دوو كۆمه‌ڵه، له كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م یانه‌ى كفرى لوتكه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌مى به كۆكردنه‌وه‌ى 21 خاڵ له 9 یاریی گرت و به بێ شكست گه‌یشته قۆناغى كۆتایی ، یانه‌ى زانكۆى جیهانیش له كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م پاش ئه‌نجامدانى 8 یاریی به كۆكردنه‌وه‌ى 17 خاڵ به 5 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسان و 1 شكست گه‌یشته یاریی كۆتایی .
هەرێز جەمال
13/05/2024