كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسكە هەیە

بارانبارین لەشاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8
بارانبارین لەشاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8

كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە و سبەی دووشەممە، ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسكە لە هەندێك ناوچە هەیە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 19ـی ئایاری 2024، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزمدەبنەوە.

لەبارەی كەشوهەوای رۆژی دووشەممە 20ـی ئایاری 2024، باس لەوەكراوە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى تاوەباران و هەورەبرووسكە هەیە لە هەندێ ناوچە، بە تایبەتى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا، هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان، هەروەها پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە لەچاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 28

سلێمانى: 28

دهۆک: 27

زاخۆ:  28

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 32

سۆران: 25

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 33