کەشناسی: سبەی تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لەناوچە شاخاوییەکان تاوەباران و هەورەتیشقە دەبێت و لە سەنتەری شارەکانیش بارانی بچڕپچڕ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە 21ـی ئایاری 2024، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەدواى نیوەڕۆ تاوەباران و هەورەتریشقەی کورت خایەن زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان و لە سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دەوروپشتی شاری کەرکوک باران بەشێوەی پچڕپچڕ دەبارێت.
هاوکات، محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە کەناڵ8ـی راگەیاند، به‌هۆی داخڵبوونی نزمه‌په‌ستانێكی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه، لە ئەمڕۆوە تاوه‌كو رۆژی چوارشەممە تاوه‌بارانی به‌هاری و هه‌وره بروسكه‌ی توند ناوچه‌كانی هه‌رێمی كورستان دەگرێته‌وه، بڕی بارانبارین له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه تا ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازه و له‌هه‌ندێک شوێن لێزمه‌باران و ته‌رزه ده‌بارێت.
گوتیشی، حاڵه‌ته ناسهقامگیرییهكه سه‌رانسه‌رییه و له‌هه‌موو ناوچەکان ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره تریشقه‌ی توند هه‌یه هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ری چالاكبوونی با هه‌یه و شه‌وی چوارشەممە به‌ته‌واوی كۆتای به‌و حاڵه‌ته ناسه‌قامگیرییه دێت.
20/05/2024