کەشناسی: کەشوهەوای سبەی سەقامگیرە
گەرمیان مەحمود 23/05/2024

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی هەینی کەشوهەوای ناوچەکان سەقامگیرە و بۆ گەشت و سەیران گونجاوە.
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە کەشناسی سەر بەو وەزارەتەیە بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی دواى نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە لەگەڵ هەورەتریشقە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک .
گوتیشی، سبەی هەینی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و بەگشتی کەشوهەوا بۆ گەشت و سەیران گونجاوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە لە هەندێک کاتدا .
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەی لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 38 پلە.
گەرمیان مەحمود
23/05/2024