کاڵ ئۆف دیوتی داهاتوو بلاک ئۆپس 6 دەبێت
شێوە عومەر 26/05/2024

کۆمپانیای ئەکتیڤژنی تایبەت بە بەرهەمهێنانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان، بە فەرمی دەنگۆکانی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، یارییە نوێکەی کاڵ ئۆف دیوتی، بلاک ئۆپسی 6 دەبێت.
ئەکتیڤژن لە ماڵپەڕی فەرمی، پۆستەری یارییە نوێکەی بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ تیزەرێکی یارییەکە.
هەرچەندە هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی یارییەکەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەکتیڤیژن بەڵێنیداوە لە ئیڤێنتی ئێکسبۆکس کە لە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، زانیارییەکان بڵاوبکاتەوە.
یاری کاڵ ئۆف دیوتی بلاک ئۆپس، یەکەم یاری نوێی کاڵ ئۆف دیوتییە، لەدوای بلاک ئۆپس کۆڵد وار لە ساڵی 2020، هاوکات ئەمە یەکەم یاریی کاڵ ئۆف دیوتییە، لەدوای کڕینەوەی ئەکتیڤژن لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە.
شێوە عومەر
26/05/2024