گەڕانی ژیریی دەستکردی گوگڵ دەڵێت ئۆباما موسڵمانە

سوندار پیچای، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەلفابێت لە میانەی ئیڤێنتێکی گوگڵ
سوندار پیچای، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەلفابێت لە میانەی ئیڤێنتێکی گوگڵ

گوگڵ بەڵێنی بە بەکار‌هێنەراندا، گەڕانی ژیرییە دەستکردەکەی، دۆزینەوەی زانیاری لە ناو ئینتەرنێتدا خێراتر و ئاسانتر دەکات، بەڵام تەنیا چەند رۆژێک دوای خستنەکاری، کۆمپانیاکە رووبەڕووی رەخنە دەکاتەوە.

مانگی رابردوو، گوگڵ گەڕانە ژیرییە دەستکردەکەی راگەیاند، کە تەنیا بە کلیکێک خۆی زانیارییەکات بۆ کۆدەکاتەوە و پێویست ناکات بڕۆیت لینک بە لینک بە دوای ئەنجامەکاندا بگەڕێیت، بەڵام هەندێک زانیاری هەڵەی پێشکەشی بەکارهێنەران کردووە و بووەتە جێگەی مشتومڕ.

چەند بەکارهێنەرێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویانکردووەتەوە، لە وەڵامی پرسیارێکدا گەڕانە ژیرەکە گوتوویەتی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، موسڵمانە لە کاتێکدا ئۆباما کریستیانە.

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا، بە بەکارهێنەرەکەی گوتووە تاوەکو پەنیر لەسەر پیتزاکەت بوەستێت دەبێت بە کەتیرە پێوەی بنووسێنیت، یەکێکی دیکە لە نموونەکان ئەوەیە، دەڵێت زەویناسان پێشنیازی ئەوە دەکەن مرۆڤ رۆژانە یەک بەرد بخوات.

گوگڵیش لە وەڵامدا رایگەیاند، ئەم نموونانە، پرسیاری نادیارن و ناباون، زۆرینەی زانیارییەکانی گەڕانە ژیرەکە زانیاری کوالێتی بەرزن و لینکیشی لەگەڵدایە تاوەکو زیاتر بچیتە ناو بابەتەکەوە.