عێراق ساڵانە دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن ئاردى سفر هاوردە دەکات

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بۆ پرۆسێسی دانەوێڵە لە وەزارەتى بازرگانیى عێراق رایگەیاند، لە رێگەى کارگەیەکەوە رۆژانە سێ هەزار تۆن ئارى سفر بەرهەمدەهێنرێت، کە بەو هۆیەوە 40% هاوردەکردنى ئاردى سفر بۆ عێراق کەمبووەتەوە.
موحسین نامیس، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ پرۆسێسی دانەوێڵە لە وەزارەتى بازرگانى ئاماژەی بەوەكردووە، بەرهەمى ئاردى سفر 100% عێراقییە، هەروەها لەلایەن کوالیتی کۆنترۆڵ و تاقیگەی پرۆسێسکردنی دانەوێڵە و وەزارەتی تەندروستی پشکنینی بۆ کراوە و جیاوازە لە بەرهەمی هاوردەکراو.
موحسین نامیس دەڵێت، "عێراق ساڵانە دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن ئاردی پلە سفر هاوردە دەکات، واتا توانای بەرهەمهێنانی ئێستا 40%ـی کۆی پێویستی عێراق بۆ ئاردی پلە سفر دابین دەکات".
ئەو بەرپرسەى وەزارەتى بازرگانى ئەوەشى روونکردەوە، لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنان قۆناغ بە قۆناغ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆیی پڕدەکەنەوە.
01/06/2024