سینەر و ئالکاراز لە قۆناغی پێشکۆتایی رووبەڕوودەبنەوە

کارلۆس ئالکاراز و یانیک سینەر.
کارلۆس ئالکاراز و یانیک سینەر.

یارییەکانی رۆلاند گارۆس بەردەوامە و چارەنووس وایکرد دوو رکابەری سەرسەخت رووبەرووببنەوە، ئەوانیش کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی و یانیک سینەری ئیتاڵی، بەڵام لە قۆناغی پێشکۆتایی رووبەڕوودەبنەوە.

ئالکاراز توانی سێستیپاسی یۆنانی تووشی شکستبکات، کە 2021 دووەمی رۆلاند گارۆس بوو، کارلۆس بۆ دووەمجار لەسەریەک و لە دوو وەرزدا خۆی گەیاندە قۆناغەکانی پێشکۆتایی، ئەمەش شەشەم سەرکەوتنی ئالکارز بوو بەرامبەر سێستیپاسی یۆنانی.

لەلایەکی دیکەوە یانیک سینەری ئیتاڵی دەدرەوشێتەوە و توانی پلەی یەکەم لە جۆکۆڤیچی سرىی وەربگرێت، کە ریکۆردی تۆمارکردبوو بەوەی زۆرترین هەفتە لە پێشەنگیدا مایەوە، گێزەرەکەی ئیتاڵیا ئێستا پێشەنگە و یەکەم یاریزانی ئیتاڵییە بتوانێت پێشەنگی بگرێت، سینەر دوای بردنەوەی لە گریگۆر دیمیترۆڤ، 50ـەمین سەرکەوتنی خۆی لە پالەوانییەتیەکانی گراند سلام بەدەستهێنا، هاوکات یەکەمجاریشە بگاتە قۆناغی پێشکۆتایی رۆلاند گارۆس.

ئەم هەینییە ئالکارازی 21 ساڵ و سینەری 22 ساڵ یاریی قۆناغی پێشکۆتایی ئەنجامدەدەن، هاوکات دوو لاوترین یاریزانن لە دوای نادال و ئاندی مورای دوای ساڵی2008، کە بگەنە قۆناغی پێشکۆتایی رۆلاند گارۆس.