ئومێد خۆشناو: چەندکەسێک لەسەر شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر دەستگیرکراون
کەناڵ8 11/06/2024

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر رایگەیاند، لەسەر رووداوەکە چەندکەسێک دەستگیرکراون و سەرەتای کێشەی نێوان ئەو دوو لایەنە بۆ 10 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی هادی سەلیمی، پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر رایگەیاند، کێشەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە زەوییەک دراوە بە وەبەرهێنەرێک و پاشان لێی وەرگیراوەتەوە و دراوە بە وەبەرهێنەرێکی دیکە.
گوتیشی، بەهۆی کێشەکەوە چەندکەسێک دەستگیرکراون و مێژووی ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە 10ساڵ لەمەوبەر.
ئێوارەی دوێنێ، لەسەر کێشەى زەویوزار لە گەڕەکى هەولێرى نوێ لە هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێک روویدا و سێ کەس کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
کەناڵ8
11/06/2024