بۆ هەفتەی حەوتەم.. تایلەر سویفت لە پلەی یەکەمی بیلبۆرددایە

ئەلبوومە نوێیەکەی تایلەر سویفت بەناوی "The Tortured Poets Department"، بۆ هەفتەی حەوتەم بەدوای یەکدا بوو بە یەکەم لە لیستی بیلبۆرد 200ـدا.

بەپێی ئامارەکانی "Luminate"، ئەو خانمە هونەرمەندە کە براوەی خەڵاتی گرامییە، 148 هەزار کۆپی لەو ئەلبوومە فرۆشتووە، کە لە 6ـی ئەم مانگەدا کارەکانی تەواو بووە.

ئەلبوومەکەی سویفت بوو بە یەکەم ئەلبووم ئەم ریکۆردە بشکێنێت، لەدوای ئەلبوومەکەی مۆرگان واڵێن کە لە ساڵی رابردوودا بۆماوەی 12 هەفتە لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا بوو.

ئەمە لەکاتێکدا کە ئەو خانمە هونەرمەندە ماوەیەکە دەستی بە گەشتە هونەرییەکەی کردووە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە شاری جیاواز، لە هەر شوێنێکیش ئاهەنگی موزیکی پێشکەش کردبێت سوپرایزێکی پێشکەش بە هەوادارەکانی کردووە.

تایلەر سویفت، هونەرمەندێکی ئەمریکییە، بەنزیکەیی 400 کاری هونەریی بە نووسینی دەق، دانانی ئاواز و گوتنەوەی گۆرانی ئەنجامداوە، خاوەنی 12 خەڵاتی گرامییە بۆ موزیک، هاوشانی زیاتر لە 100 خەڵاتی جیاوازی دیکە.