بە درێسی مێسییەوە بەسەر بەرزترین باڵەخانە سەردەکەوێت

مارسین بانۆت خەڵکی پۆڵەندایە، کەسایەتیەکی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، کە ئاڵەنگاری دەکات و بەسەر شوێنە بەرزەکاندا سەردەکەوێت، لەدوای ئەنجامدانی یاری پیاوی جاڵجاڵۆکە لە بۆینس ئایرس دەستگیرکرا، کاتێک بەدرێسی ژمارە 10ی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینییەوە بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامرازێکی پاراستن بەسەر 25 نهۆمی باڵەخانەیەکدا سەرکەوت.

وێنە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی بانۆت بەخێرایی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنی، کە تەنیا بەبەکارهێنانی دەست و قاچی هەوڵیدەدا بەسەر 30 نهۆمەکەی باڵەخانەی گلۆبانت سەربکەوێت، دەکەوێتە گەڕەکەی بوێرتۆ مادیرۆ و سەدان کەس لەخوارەوە بینەری بوون.

بانۆتی 36 ساڵ پێشتر لە وڵاتانی دیکە هەمان کاری ئەنجامداوە و سەدان هەزاری هەواداری هەیە، بەڵام لەو پرۆسەیەدا لەلایەن پیاوانی ئاگرکوژێنەوە راگیرا و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، هەفتەی رابردووش ئەو کارەی کردووە بەڵام رێگری کرا، بانۆت ئەمجارە تەواوی هەوڵی خۆیدا، بەڵام سەرکەوتو نەبوو، کاتێک چووە نهۆمی 30ـــەم.

بانۆت لەگەڵ سەرکەوتنی بەسەر باڵەخانەکەدا، 30 پیاوی ئاگرکوژێنەوە و چەندین پۆلیس و ئامبولانسێکیش نێردرا تاوەکو بانۆت بوەستێنن لەو کارەی.