ئه‌مڕۆ یارییه‌كانى یۆرۆ ده‌ستپێده‌كات

ئه‌مڕۆ هه‌ینى به یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیاى یۆرۆى میواندارو سكۆتله‌نده، یارییه‌كانى جامى یۆرۆى ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات و بریاره تاوه‌كو رۆژى 14ـى مانگى داهاتوو یارییه‌كان به‌رده‌وام بێت .
هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كانى كیشوه‌رى ئه‌وروپا به پێى ئه‌و سیستمه‌ى بۆ به‌شداریكردن بۆیان داندراوه له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌بێت لیستى كۆتایى یاریزانه‌كانیان له 26 یاریزان پێكهاتبێت ، ئه‌مه‌ش واى له هه‌ندێك راهێنه‌ر كردووه بكه‌ونه دۆخێكه‌وه كه بریاردان بۆ مانه‌وه یان دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كانیان بریارێكى قورس بێت.
هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را یه‌كێكه له هه‌ڵبژارده به‌هێزه‌كان، به پێى بۆچوونى چاودێران هیچ چاپێك هێنده‌ى ئه‌م چاپه ئه‌ستێره‌ى دیارى نه‌بووه، به‌ڵام دواجار ساوسگه‌یت بریاره قورسه‌كه‌ى دا‌و چه‌ند یاریزانێكى دووورخسته‌وه كه ئه‌وانیش پێكهاتبوون له جاك گریلیش و هارى ماگوایه‌رو جه‌یمس مادیسۆن، گاریل كوانسا، كورتیس جونس، جه‌یمس ترافورد.
ئه‌ڵمانیاى میوانداریش هه‌ریه‌كه له ئالكسندر نۆبلى گۆڵپارێزو ، لیورن گوریتسكا، ماتس هوملزى له لیسته‌كه‌یان بێبه‌ش كرد له جامى یورۆ، ماتادۆره‌كانی ئیسپانیایش به دوورخسته‌وه‌ى پاو كۆبارسى و، ماركوس یورنتی، ئالكیس گارسیا زۆرترین مقۆمقۆیان خسته ئاراوه .
هه‌ڵبژارده‌كانى ئیتاڵیا‌و هۆڵه‌نداو پۆرتوگالیش بێبه‌ش نه‌بوون له ناچاركردنیان به دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كانیان ئه‌وانیش به خستنه ده‌ره‌وه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش یاریزان به‌ره‌و جامه‌كه جانتایان پێچایه‌وه .
14/06/2024