سعودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی ئاشکراکرد

دەستەی گشتی ئاماری سعودیە رایگەیاند، ژمارەى حاجیانی ساڵی 2024، ملیۆنێک و 800 هەزار حاجی تێپەڕاندووە و زۆرینەیان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتوون.
بەگوێرەى ئامارێکی دەستەکە، ژمارەی ئەو حاجیانەی گەیشتوونەتە سعودیە ملیۆنێک و 833 هەزار و 164 حاجیە، ملیۆنێک و 611 هەزار و 310 کەسیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و دوو سەد و 21 هەزار و 854 کەسیان حاجی ناوخۆیین.
ئاماژەبەوەشکراوە، "ژمارەی حاجییان لە رەگەزی نێر 958 هەزار و 137 حاجیە و رەگەزی مێ 875 هەزار حاجیە".
بەگوێرەى دەستەی ئاماری سعودیە "22.3% حاجی لە وڵاتانی عەرەبییەوە هاتوون، لە وڵاتانی ئاسیاوە بەبێ وڵاتانی عەرەبی رێژەکەیان 63.3%، حاجیانی کیشوەری ئەفریقیا 11.3%، بەکۆی گشتی حاجیانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا، 3.2% حاجی پێکدەهێنن".
لەبارەى شێوازی گەیشتنی حاجیان بەسعودیە ئاماژەبەوەکراوە، ملیۆنێک و 546 هەزار و 354 حاجی بەفڕۆکە هاتوون و 60 هەزار و 251 حاجی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکان و چوار هەزار و 714 حاجیش بەڕێگەی ئاوی گەیشتوون.
15/06/2024