کەشناسی: ئەمڕۆ لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 47 پلە
گەرمیان مەحمود 16/06/2024

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەیەکەم رۆژی جەژن پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 47 پلە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و لە ناوچەکانى باکوری هەرێمی کوردستان نیمچەهەوردەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و دەگاتە 47 پلە، لە هەولێر و هەڵەبجە 42 پلە، لە سلێمانی 40 پلە، لە دهۆک 41 پلە دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی دووشەممە 17ـی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵەهەور.
کەشناسی دەڵێت: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 38
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان: 46
گەرمیان مەحمود
16/06/2024