جووتێک سەندەلی کۆن بە نزیکی 10 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

خانەی کریستیز لە لەندەن، ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی زیادکردنێک بەناوی "ئەنتیکیات"، کە چەندین پارچەی مێژوویی میسری و رۆمانی کۆن لەخۆدەگرێت، لە نێوانیشیاندا جووتێک سەندەل هەیە کە بە گەڵای خورما دروست کراوە و نەخشی لەسەرکراوە.

واچاوەڕوان دەکرێت کە نرخەکەی لە نێوان 7500 بۆ 10 هەزار دۆلار بێت، سەندەلەکە میسرییە و بەشێوازی کۆنی ئەو وڵاتە دروست کراوە، بەشی پێشەوەی بەشێوەی پەتێکی درێژە کە دەچێتە نێوان پەنجەکانەوە، بەشی دواوەشی بەشێوەی پیتی Uـی ئینگلیزییە.

ئەم سەندەلە یەکێکە لەو سەندەلانەی کە لە میسر دۆزراوەتەوە، لە نێوان ساڵانی 1550-1085ـی پێش زایین دروست کراوە، بەهۆی دۆخی کەشوهەوای وشکی ناوچەکەشەوە بە پارێزراوی ماوەتەوە و لە دۆخێکی باشدایە.

وابڕیاریشە، لە ماوەی داهاتوودا، تابووتێکی دارینی میسری رەنگاو رەنگ کە بۆ 400-30 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، بە بڕی 500 بۆ 750 هەزار دۆلار بفرۆشرێت.