عێراق دوو لیژنەى بۆ گەڕاندنەوەى پەنابەران پێکهێناوە

حکومەتى عێراق دوو لیژنەى پێکهێناوە، بۆگەڕاندنەوەى ئارەزوومەندانەى ئەو پەنابەرە عێراقییانەى لە وڵاتانى جیهان داواکاریی مانەوەیان رەتکراوەتەوە، یاخود دەستگیرکراون.
ئیڤان فایەق، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیران دوو لیژنەى پێکهێناوە، بۆ گەڕاندنەوەى ئارەزوومەندانەى ئەو پەنابەرە عێراقییانەى لە وڵاتانى جیهان داواکاریی مانەوەیان رەتکراوەتەوە، یاخود دەستگیرکراون.
گوتیشى، لیژنەى دەرەوە لەلایەن فوئاد حسین، وەزیرى دەرەوە و لیژنەى ناوخۆش لەلایەن خۆیەوە سەرۆکایەتی دەكرێن.
رونیشیکردەوە، وەزارەتەکەیان تیمى پێکهێناوە بۆ تۆمارکردنى ئەو خێزانانەى خواستى گەڕانەوەیان لە رێگەى جێبەجێکردنى بەڵگەنامەیەک لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان هەیە.
وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، گەڕانەوەى پەنابەران لە وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا بەردەوامى هەیە، ئەوانەشى دەگەڕێنەوە لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە تۆماردەکرێن و بڕە پارەیەکیان پێدەدرێت، بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیش تێکەڵ بە ناوچەکانیان دەکرێنەوە.
16/06/2024