وادەی گەڕانەوەی حاجییانی ھەرێمی كوردستان دیاریكرا

بەپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ سعودیە رایگەیاند، لەدوای رۆژی 20ـی ئەم مانگەوە حاجییان دەست بە گەڕانەوە دەكەن.
رۆژگار جەعفەر، بەپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە بە كەناڵ8ـی راگەیاند، سێیەم رۆژی جەژن مەراسیمەکانی فەریزەی حەج کۆتاییان دێت و لە دوای 20ـی ئەم مانگەوە، یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی وشکانییەوە دەست بەگەڕانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان دەكەن .
گوتیشی، ئەمساڵ ھەزار و 53 حاجی لە ھەرێمی كوردستانەوە بە رێگەی وشكانی چوونەتە سعودیە.
لەبارەی گەڕانەوەی حاجییان بە فڕۆكە، رۆژگار جەعفەر گوتی، "ئەوە لەدەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراقدایە، ئەوانیش دوای 25ـی ئەم مانگە دەست بە گەڕانەوە دەكەن.
بەرپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە جەختیكردەوە، ھیچ حاجییەكی ھەرێمی كوردستان كە بەشێوەیەكی فەرمی چووەتە سعودیە گیانیلەدەستنەداوە و سەرجەمیان سەلامەتن، ئەو حاجییانەی گیانیانلەدەستداوە بە ڤیزای گەشتیاری چوونەتە سعودیە .
ئەمساڵ چوار هەزار و 600 حاجیی هەرێمی كوردستان، لەرێگەی وەزارتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشتیان بۆ سعودیە کردووە.
16/06/2024