ویلایەتی نەبراسکای ئەمریکا داوای کۆچبەر دەکات

ویلایەتی نەبراسکای ئەمریکا
ویلایەتی نەبراسکای ئەمریکا

ویلایەتی نەبراسکای ئەمریکا بەهۆی کەمیی هێزی کارەوە، داوا دەکات کۆچبەری زیاتر روو لە ویلایەتەکەیان بکەن.

بەشێک لە کەرتە پیشەسازی و خزمەتگوازرییەکانی ویلایەتی نەبراسکا بۆ بەردەوامی لەکارکردن پێویستی بە هێزی کاری زیاتر و تازە هەیە.

لەوبارەیەوە ژووری بازرگانی ویلایەتەکە رایگەیاندووە، پێویستییان بە 50 بۆ 80 هەزار دەستی کار هەیە تاوەکو گەشە بە کارەکان بدرێت.

راشیگەیاندووە، بەبێ کۆچبەر زۆر قورسە، گەشە بە کەرتی ئابووری بدرێت.

کارگەیەکی وەک کاوازاکی 30%ـی هێزی کارەکەی لە کەسانی کۆچبەر پێکدێت و سەرۆکی کارگەکە داوایکردووە، ئاسانکاریی زیاتر بۆ گەیشتنی کۆچبەر بە ویلایەتەکەیان بکرێت.

ئەو کرێکارانەی گەیشتوونەتە  ئەو ویلایەتە رایانگەیاندووە، لەو ویلایەتەدا تێچووی ژیان زۆر نییە و بەو هۆیەوە لە دۆخێکی ئارامی کارکردندان و هەروەها کێشە و توندوتیژیش لە ویلایەتەکە بە گشتی کەمە.