باسکەی ئەمریکا بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی
هەرێز جەمال 08/07/2024

هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی ئۆڵۆمپی ئەمریکا بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ کێبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، کە راهێنانەکانیان لە شاری لاس ڤێگاس ئەنجامدەدەن.
هەڵبژاردەکە کەمپێکی مەشق و راهێنانی سازکردووە و لە دووەم رۆژی ئامادەکارییەکانیان یارییەکیان بەرامبەر یاریزانە لاوەکانی خولی باسکەی ئێن بی ئەی ئەنجامدا، کە خایمی جاکێزی یاریزانی مەیامی هیت و براندت بودزیمسکی یاریزانی واریەرز بەشدارییان کرد.
لە یارییەکەدا هەریەکە لە ئەنتۆنی ئێدواردز و ئەنتۆنی دەیڤز و ستیف کاری بەشدارییان کرد، کە وابڕیارە لە تەمەنی 36 ساڵیدا بۆ یەکەمجار بەشداری ئۆڵۆمپیاد بکات.
هەروەها هەڵبژاردەی ئەمریکا لە ڤێگاس یارییەکی نمایشکاریش بەرامبەر هەڵبژاردەی کەنەدا ئەنجامدەدات.
هەرێز جەمال
08/07/2024