شۆڕش ئیسماعیل: لەچەند رۆژى داهاتوودا مووچەی هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت

وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژى داهاتوودا مووچەى هێزە ئەمنییەکان دابەشدەکرێت، باسى لەوەشکرد "قۆناغەکانى چاکسازى لەوەزارەتەکەمان بەباشى بەڕێوەدەچن".
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغەکانى چاکسازى لەوەزارەتەکەیان بەباشى بەڕێوەدەچن و وەکو یەک تیمى یەکگرتوو توانیویانە بەسەر گرفتەکاندا زاڵبن، دەشڵێت "بەڵام ئەم پرۆسەیە کاتى دەوێت".
لەبارەى دابەشکردنى مووچەى هێزە ئەمنییەکان، شۆڕش ئیسماعیل گوتى، ئەمڕۆ لیژنەى وردبینیى وەزارەتى دارایى عێراق سەردانى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەکانى 70 و 80 دەکەن، لەچەند رۆژى داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و مووچەى ئەو هێزانە دابەشدەکرێت.
لەبارەى کارى هاوبەشى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ناوچە دابڕێنراوەکان، وەزیرى پێشمەرگە ئاماژەى بەوەکرد، هێزەکانیان لەو ناوچانە لە پرۆسەى ئەرک وەرگرتندان.
09/07/2024