خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق كۆتاییدێت

·
به ئه‌نجامدانى 10 یاریی ئه‌مرۆ و سبه‌ى كاروانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق بۆ تۆپى پێ كۆتایی دێت ، پاش ئه‌وه‌ى یانه‌ى شورته بۆ سێیه‌م وه‌رزى له‌سه‌ریه‌ك پێش دوو گه‌ڕ له كۆتاییهاتنى خوله‌كه بوونه پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى مسۆگه‌ركرد.
خولى ئه‌ستێره‌كان كه ئه‌م وه‌رزه ئه‌م ناوه نوێیه‌ى به‌سه‌ربڕدرا، 20 یانه به‌شدارییان تێدا كرد، چوار یانه‌ى كوردستانى ركابه‌رییان تێداكردو هه‌ر چوار نوێنه‌ره‌كه‌ش بۆ وه‌رزى داهاتوو مانه‌وه‌یان له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد ئه‌وانیش یانه‌كانى زاخۆ‌و هه‌ولێرو دهۆك ونه‌ورۆز بوون.
پێش كۆتاییهاتنى یارییه‌كان به یه‌ك گه‌ڕ، یانه‌ى زاخۆ له‌م وه‌رزه باشترینى یانه كوردییه‌كان بوو به ئه‌نجامدانى 37 یاریی توانى 66 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و دهۆكى دراوسێشى له هه‌مان ژماره‌ى یاریی 57 خاڵى چنییه‌وه‌و نه‌ورۆزى شارى سلێمانیش 55 خاڵى ده‌سته‌به‌ركردووه‌و له پله‌ى حه‌وته‌م وه‌رزێكى مام ناوه‌ندى به‌رێكرد، هه‌ولێریش له گه‌ڕى رابردوو به بردنه‌وه‌ى له كه‌ربه‌لا مانه‌وه‌ى مسۆگه‌ر كرد له خوله‌كه پاش ئه‌وه‌ى له 37 هه‌مین یاریی خاڵى 40ـهه‌مینى ئه‌م وه‌رزه‌ى نووسیه‌وه.
زنجیره دراماى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى راهێنه‌رانیش له‌م وه‌رزه وه‌ك وه‌رزه‌كانى رابردوو درێژه‌ى كێشا به‌جۆرێك به درێژاى خوله تاقه‌ت پڕوكێنه‌كه كه نزیكه‌ى 10 مانگى خایاند زیاتر له 26 راهێنه‌ر له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه یاخود ده‌ستیان له‌كاركێشاییه‌وه.
13/07/2024