کەشناسی: پلەکانی گەرما سێ پلە دادەبەزن

دیمەنێکی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8
دیمەنێکی شاری سلێمانی. فۆتۆ: حەمە سوور - کەناڵ8

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەلاکنی گەرما یەک بۆ سێ پلە دادەبەزن و بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت کە 44 پلەیە.

بەڕێووەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە 15ـی تەمووزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ و لەناوچەکانى باشوورى هەرێمی کوردستان کاریگەرى زیاتر دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسی، سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبن:

سلێمانی : 39

دهۆک : 40

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 42

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 44